پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پەروەردە و پاراستنی ئاژەڵانەوە كۆدەبێتەوە

سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێـتەوە خوێندنەوەی دووە بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری و پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی حوكمی ماددەی 5 و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەكانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كاتژمێر 10:00ی سبەینێ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارنامەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان – عێراق و پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە…
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
Total
0
Share