ڕۆژنامەی بێڵد خاڵە لاوازەكانی ناگیلسمان ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی كۆمەڵێك كێشەی ناگیلسمانی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئاشكراكردووە كە ئێستا تیپەكە بەدەست ئەنجامە خراپەكانییەوە دەناڵێنێت.

ڕۆژنامەی بێڵد ئاماژەی بەوەداوە كە ناگیلسمان پەیوەندی بەهێزی تەنها لەگەڵ كیمیچ و مۆلەر هەیە و یاریزانەكانی تری فەرامۆش كردووە.

هەروەها بە ئاشكرا لە ڕاگەیاندنەكاندا ڕەخنە لە یاریزانەكان دەگرێت و ناویان دەبات، كە ئەوەش بەلای هەندێكیانەوە كارێكی هەڵەیە.

ئەمە جگە لەوەی هێندەی گرنگی بە جلوبەرگەكانی دەدات هێندە گرنگی بە بەرزبونەوەی ئاستی یاریزانەكان نادات.

بێڵد باسی لەوە كردووە كە یاریزانەكان لە سێ یاریی ڕابردوودا 93 شووتی بۆ گۆڵ لێداوە بەڵام تەنها 3 گۆڵی تۆماركردووە كە ئەوە كێشەیەكە تا ئێستا ڕاهێنەر نەیتوانیوە چارەسەری بكات.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو منداڵەی لە نەخۆشخانە گۆڕدرا

بابەتی دواتر

بۆسكێتس لە بەرشلۆنە دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share