یاسین خدر بۆ مەسرور بارزانی: لەناو جەرگەی پایتەختەكەت سەرمایەدارێكی تورك 150 نەمامی وشككرد

یاسین خدر پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكیدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، “بە قسە و پلانی خۆتان وادەردەكەوێت لەمەودوا گرنگی بە سەوزایی و ژینگە پارێزی بدەیت، ئەمە لەقسەكانتا بەدیدەكرێت، بەڵام بەداخەوە لەناو جەرگەی پایتەختەكەت بۆ پڕۆژەیەكی بازرگانی كە سەرمایەدارێكی تورك خاوەندارێتی دەكات 150 نەمامی بۆ پڕۆژەكە وشككرد”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “ئیدی بابزانین بەڕێزتان ئەمە بەكردار جێبەجێدەكەن”!!

پەرلەمانتارەكە پێیوایە، ” هەولێر لە هەموو شوێنێك زیاتر پێویستی بە سەوزایی هەیە، داوا دەكات فریای هەولێر بكەون دەشڵێت، هەولێر چیتر پێویستی بەباڵەخانە نییە پێویستی بە سەوزاییە”.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا خنكا

بابەتی دواتر

ئەو كوڕەی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە خوشكەكەی تەقەی لە دادگای سەیدسادق كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی فێڵكردن هێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای…
Total
0
Share