دابان محەمەد: ئەنیشتاین زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات”

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی داهاتەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەدات، جەختیشدەكاتەوە ئەنیشتاین زیندووبكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات.

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر قسەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی خەرجی و داهاتی حكومەت لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، سەیری ڕوونكردنەوەی وتەبێژی حكومەتی ھەرێمم بە ڕوونی كرد دەڵێت، “لە كابینەی نۆیەم و لە ساڵی 2019 ەوە، كۆی گشتی داھاتی نەوتی، نانەوتی، پارەداركردنی عێراق و ھاوپەیمانان 43 ترلیۆن دینار بووە، كۆی گشتی خەرجی ھەرێم لە 2019 ەوە بۆ ئێستا، 49.8 ترلیۆن دینار بووە”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “بەم پێیە بێت سێ ترلیۆن و 500 ملیار دینار كورتهێنان ھەبووە، كەچی دەڵێت، قەرزیشمان لێداوەتەوە، ئەم كورتهێنانەت لەچی و ئەم قەرزدانەوەت لە چی، بۆیە ئەنیشتاینیش زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات”.

بابەتی پێشتر

کام هەڵبژاردە لە مۆندیال جێگەی ئیکوادۆر دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگای دژەتیرۆر كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزان دەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە كاریگەری…
Total
0
Share