لوبنان پێدانی ڤیزا و مانەوەی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق كردە خۆڕایی

لوبنان

ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر لێبوردنی عێراقییەكان لە مەرجی وەرگرتنی ڤیزا لەكاتی چوونە خاكی وڵاتەكەیەوە.

لێبوردنەكە لەسەر داوای هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانیی لوبنان بووە، بە مەبەستی كاراكردنی هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری عێراق، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە.

بەپێی بڕیارەكە ئەو عێراقییانەی ڕوو لە لوبنان دەكەن ڤیزای چوونە ناوەوە بە بێبەرامبەر و مانەوەیان بۆ ماوەی مانگێك پێدەدرێت و دەشتوانرێت مانەوەكە تا سێ مانگ درێژبكرێتەوە، تایبەت بەوانەی بەمەبەستی گەشتیاری ڕوو لەو وڵاتە دەكەن.

هەروەك ناوی عێراق لەو ماددەیە لابرا كە تایبەتە بە هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری نەقد یان چەكێكی بانكیی باوەڕپێكراو، وەك مەرجی بنەڕەتی چوونە ناو خاكی لوبنان، ئەمەش پاش ڕەزامەندیی میشال عۆن سەرۆك كۆماری لوبنان لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: رێککەوتن کراوە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێککەوتن کراوە کە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن، هەروەها پابەندبوونمان بە جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی…
Total
0
Share