گەلەگورگ پەلاماری دانیشتووانی گوندێك دەدەن و 10 كەس برینداربوون

ماوەی دوو ڕۆژە گەلەگورگ پەلاماری دانیشتووانی گوندێكی عێراق دەدەن و 10 كەس برینداربوون.

شەوی پێنجشەممە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، گەلەگورگ هێرشیانكردووەتەسەر دانیشتووانی گوندی ئەلبوجمعەی باكووری شاری ناسڕییە، جگە لە ئاژەڵ پەلاماری دانیشتووانی گوندەكەشیان داوە.

پۆلیسی پارێزگای زیقار دەڵێت، هەردوو هێرشەكەی گورگەكان بۆ سەر هەمان گوند بوون و هەردوو جارەكە دانیشتووانی گوندەكەیان برینداركردووە.

بەپێی وتەی پۆلیس، 10 كەس بەهۆی پەلاماری گورگەكانەوە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و بەشێكیان برینەكانیان سەختن.

ماوەیەك لەمەوبەر و لە گوندێكی هەمان ناوچە، پیاوێكی بەساڵاچوو دوای دوو ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، دەركەوت گورك خواردوویەتی و بەشێك لە تەرمەكەی لە دەشتاییەكانی پارێزگای زیقاردا دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا: دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق کرایەوە، خوێندکاران دەتوانن داواکاریی…
Total
0
Share