تارا ڕەسوڵ خۆی كاندید دەكات 

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، تارا ڕەسوڵ لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم كاندیدكردووە و لە ڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

تارا ڕەسوڵ لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خۆم بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید كاندیدكردووە كە گەورەترین پارتی سویدە و ژمارەكەشم بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان 18یە و چوار ساڵی ڕابردوو خۆم كاندید كردووە و ژمارە 36 بووم و ئەو كەسانەی لە ڕیزبەندییەكەدان لە سەرەتادان چانسی دەرچوونیان زیاترە، بۆ چوار ساڵی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم دەردەچم و ئەمساڵ چانسم كەمترە”.

ئاشكرایكرد، “لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید لە دادگای ستۆكهۆڵم وەك سیاسەتمەدار كاردەكەم و دەمەوێت لە ڕێگەی شارەوانییەكانەوە خزمەتی زیاتر بكەم و بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەڵێنم پێدراوە بۆ هەڵبژاردنی هەرێمەكانیش كاندیدبكرێم و كۆتا ڕۆژ بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەمساڵ لە ستۆكهۆڵم 11ی ئەم مانگەیە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: ڕۆژانە 13 هەزار كارتۆن هێلكە دەخرێتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

حكومەت بەبێ سەدر پێكدەهێنرێت؟<br>"چاوەڕێی دەستپێشخەریی سەرۆك بافڵ-ـین تەنگژە سیاسییەكە خاوبكاتەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share