داعش پەلاماری گوندێکی سنووری کەرکوکی دا

چەکدارانی داعش کەمێک بەر لە ئێستا پەلاماری گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوکیاندا، هێزە عێراقییەکان گەیشتوونەتە گوندەکە و زیانەکان نەزانراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، کەمێک بەر لە ئێستا چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی چەمی تەوات-یان دا کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

گوندەکە ژمارەیەک ماڵی بەڕەگەز عەرەبی تێدا نیشتەجێن.

هێزە عێراقییەکان بە ئاراستەی گوندەکە ڕۆیشوون بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ماڵەکان، تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕانیە: هەموو بـ.ـریندارەکانی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ چارەسەریان پێدراوە

د. سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ڕاپەڕین کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا…
Total
0
Share