بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە كفری دوو كرێكار بەسەختی برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستیەوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە شوێنكارەكانی تایبەت بە كۆكردنەوەی ئاسن لە قەزای كفری دوو كرێكار بەسەختی برینداربوون.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.