كازمی: ململانێی سیاسی هۆكاری ئەو دۆخەیە كە پێیگەیشتووین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەكات و دەشڵێت، ململانێی سیاسی هۆكاری ئەو دۆخەیە كە پێیگەیشتووین.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمشەو وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان ئاراستەكردنی چەكەكانیان بەرەو سنگی عێراقییەكان ڕەتكردەوە.

وتیشی، “پێویستە دیاریبكرێت كێ تەقەی دەستپێكرد، مووشەك و هاوەنی بە ناوچەی حكومییەوە نا”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد كە ململانێ سیاسییەكان هۆكارن بۆ ئەو دۆخەی وڵات پێی گەیشتووە و گفتوگۆی بە دەروازەی چارەسەر ناوبرد.

ئاشكراشیكرد لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە بۆ زانینی ئەوەی كێ چەكی گەیاندە ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد.

لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتیكردەوە كە پێویستە چەك لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت، ئەوەش بە كردار نەك دروشم و بانگەشە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر بیانەوێت درێژە بە بێسەروبەری و ململانێ بدەن، هەنگاوی ئەخلاقی و نیشتمانی دەنێت بە وازهێنان لە پۆستەكەی بەپێی ماددەی 81ی دەستوور.

دوای ئەوەی دوێنێ ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی تەواوەتی خۆی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە.

دواتریش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، هەروەها گروپە چەكدارییەكانی سەر بە لایەنە شیعییەكان دروستبوو و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ درێژەی كێشا، بەر لەوەی موقتەدا سەدر لە وتارێكدا داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق كرد و دژایەتیی خۆی بۆ شەڕ و توندوتیژی دووپاتكردەوە و هەڕەشەی لە لایەنگرانی كرد ئەگەر نەكشێنەوە، ئەوا حاشایان لێدەكات و هەڵوێستی بەرامبەریان دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەدر لەبارەی قسەكەی پێشووی بكوژ و كوژراو لە دۆزەخن ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی…
Total
0
Share