مەسرور بارزانی بۆ کازمی: ئامادەین لە گەڕاندنەوەی ئاشتیدا یارمەتیتان بدەین

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “لەگەڵ کازمی قسەمکرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ وڵات دەربڕی”.

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێكی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوكردەوە و نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە ئاڵۆزییەكان دەربڕی و ڕایگەیاند، ئامادەیی حكومەتی هەرێمی بۆ یارمەتیدانی عێراق دەربڕیوە.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی، “زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ قسەمکرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی”.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا داوای گفتوگۆ لە لایەنە عێراقییەكان دەكات و دەڵێت، “کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و ڕاشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبوڵبکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی…
Total
0
Share