ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر دامەزراندنی تۆڕی میدیایی ئێستادا تێدەپەڕێت، ئەم میدیایە کە کۆمەڵێک گەنجی خاوەن ئەزموونی ڕۆژنامەوانی و زمانزان کاری تێدادەکەن لەماوەی ساڵێکدا توانیان کاری نوێ و دیدێکی نوێ بدەنە کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان.
تۆڕی میدیایی ئێستا، وزەیەکى نوێ بوو لە میدیاى کوردیدا بە بینەرانی وت سەتەلایت و ئامێرەى کەناڵە ناوخۆییەکانم بۆ مەگەڕێ من هەر لێرەم لەبەردەستدا و لەناو گیرفانتدا.
تۆڕی میدیایی ئێستا ئەوەی خستە بەرچاوی بینەرەکانی کە ئەوەى کە ڕۆژگارێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانەوە دەتانبینى، ئێستا لەناو مۆبایلەکانتاندایە و دەتوانن لەهەر شوێنێکی دونیابن بینەری بابەت و زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا بن.
تۆڕی میدیایی بۆچی دروستبوو؟
لە 1ى 12ى 2019 دا تۆڕی میدیایی ئێستا دەستی بەکارەکانی کرد، ڕوى لەسەر جۆرێکى نوێى میدیا هەڵماڵى، یەکەم هەنگاو بوو لەناو سۆشیالمیدیادا کە پەیجێک بتوانێت ئاڕاستەى چاوى بینەران لەسەر شاشەکان بگۆڕیت بۆ سەر مۆبایلەکانیان.
بەشێک لە پەیجە میدیاییەکانی هەرێم و وێب تیڤییەکان لە پەرچەکرداری لایەنێک یان میدیایەکی دیکە یان ئاڕاستەیەکی سیاسیدا دروست بوون، واتە هەمیشە ئەولەویەتی کارەکانیان وەک لێدان لە شوێنێک دەخەنە ڕوو، بەڵام تۆڕی میدیایی ئێستا نەفەسێکی پیشەییانەیە بۆ کاری میدیای دیجیتاڵ و ئەوەی ئەرکی پیشەییانەی میدیایە ئەوە بە بینەرەکانی دەڵێت.
قۆناغی دوای دروستبوونی تۆڕی میدیایی ئێستا
کاری بەردەوام و بێ ماندووبونی تۆڕی میدیایی ئێستا لەماوەی ساڵێکدا بووە مۆدێلێکى نوێ لەناو دیجیتاڵ میدیادا، دواى سەرکەوتنى ئەم ئەزموونە تەواوى پەیج و دەزگاکانى دیکە هاوشێوەى تۆڕی میدیایی ئێستا ناچاربوون کارەکانیان هاوشێوەى ئێستا بکەن، بۆ ئەوەى بینەر لەخۆیان کۆبکەینەوە.
دەرکردنی سۆشیاڵ میدیا وەک کورتکراوەی تیڤییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەرکی تۆڕی میدیایی ئیستا بوو و سەرکەوتوشبوو تێیدا، توانی وانیشانی بدات دەکرێت سۆشیاڵ میدیایەک هەم تیڤی بێت و هەم تەواوی زانیارییەکانی ڕۆژی تێدابێت، بەبێ ئەوەی سێبەری کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی بێت.