ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی سیستمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی سیستەمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆتاییهات.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆكی و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

هاوكات ئەنجومەنی سەركردایەتی بە فەرمی پەیڕەوی ناوخۆی نوێی یەكێتی پەسەندكرد، جگە لە پەسەندكردنی سەرجەم ڕاسپاردەكانی دیداری یەكێتی.

بڕیاریشە كەمێكی دیكە ئەنجومەنی سەركردایەتی ڕاگەیەندراوی فەرمی كۆبوونەوەكە بڵاوبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەنەكە: تا ئێستا توركیا لە باشووری كوردستان چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پەیامێکی بۆ 34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوکردەوە، داوای بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكە دەكات، دەشڵێت، “تائێستاش لە باشووری…
Total
0
Share