وەهاب هەڵەبجەیی: ڕێگری گەندەڵ و چەتەكانین

بەڕێوەبەری هێزەكانی دژەتیرۆر ڕایدەگەیەنێت، “بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی گشتی لە ئەستۆی ئێمەدایە و هەموومان پێكەوە كاراكتەری سەرەكیی چاكسازی و گۆڕانكاریین بە كردار سەلماندوومانە بە جەستە و خوێن لەگەڵ پرۆژەی چاكسازیی یەكێتی و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانین و كارەكانیشمان لەگەڵ هەڤاڵانی هێزەكانی كۆماندۆ ئەوە دەردەخەن بۆ هەمیشە لە بەرەی ڕەسەنی گۆڕانكاری و چاكسازی و ڕێبازی ڕاستەقینەی خزمەتكردندا دەمێنینەوە”.

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری هێزەكانی دژەتیرۆر ڕایگەیاند، “ئێمە فێرنین خەڵك و حزب و سەركردەكانمان بۆ كورسی و پۆست و بەرژەوەندیی كەسی بفرۆشین، وەك ئەو نا بەرپرسانەی پێشتر پۆستەكانیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و خێزانەكانیان بەكاردەهێنا و هەركەسێك پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچوونە لەكارەكانمان بڕوانێت چەواشەكار و تێكدەر و لادەرە دەتوانن بەكاری چاكسازی و ڕێگریكردن لە قۆرخكاری و گەندەڵی بمانناسنەوە بەری خۆری گۆڕانكارییەكانمان بەبێژنگی چەواشەكاریی ئێوە ناگیرێت”.
بەڕێوەبەری هێزەكانی دژەتیرۆر دەشڵێت،” بەو پەڕی ڕاشكاوییەوە دەیڵێم، لەهەر شوێن و جێگەیەك خەڵك و حزب و حكومەت پێویستی بەهێزی ئێمەبێت بۆ چاكسازی ڕێگری لە گەندەڵكاران ئامادەین و سەرقافڵەی كاروانەكە دەبین”.

ڕاشیگەیاند، “دەتوانن وەك هەمیشە لەم ڕێبازە ڕاستەقینەدا تاقیمان بكەنەوە، هەركارێك بكەین بۆ بەرژەوەندیی خەڵكە هەرگیز وەك چاوبرسییەكانی پێش گۆڕانكارییەكانی ناو حزبی شەهیدان نەمانویستووە و نامانەوێت گیرفانی خۆمان پڕبكەین و خەڵكیش برسی بكەین”.

بابەتی پێشتر

دەنگی تەقینەوەیەك لە خانەقین بیسترا

بابەتی دواتر

ئەردۆغان و زیلینسكی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share