عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕانیە 1361 پارچە زەویی گەورە داگیركراون.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، دواى دوو ساڵ زیاتر لەسەر دۆسییەكەی 1361 پارچە زەویی گەورە لە شاری ڕانیە داگیركراون.
لە نووسراوەكەی كە ئەو پەرلەمانتارە بڵاویكردووەتەوە، ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان كراوەتە سەر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی ڕانیەن.