“جووڵەی هێزی كۆماندۆ بە فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە”

لەبارەی جووڵەپێكردنی هێزی كۆماندۆی كوردستان لە شاری سلێمانی، فەرماندەیی ھێزەکە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “بە فەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکاریی زەوی لە لایەن بەرپرسانی نابەرپرسەوە”.

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان و ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجامدەدران، ئەمڕۆ بە فەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جووڵە بە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلیمانی”.

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ دووپاتیدەكاتەوە كە جووڵەپێكردنی هێز “بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانە بووە كە ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی”.

ڕوونكردنەوەكەی فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، 59 پارچە زەویی نیشتەجێبوونی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشكرد و ڕایگەیاند، “ئەو هێزەی هاتووە خۆمان داوامانکردووە بۆ پاراستنی ماڵ و موڵکی حکومەت و هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: ئەو هێزەی هاتووە خۆمان داوامانکردووە

بابەتی دواتر

دەزگای لوتكە: كۆچكردن لە زیادبووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share