جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكایەوە

جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكایەوە و بەهۆيەوە ژمارەیەك لە گەڕەكانی شارەكە بێئاو دەبن.

زەردەشت سەرسام بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە ناوچەی گەزنە شكا.

بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە، تا چاككردنەوەی 40%ی گەڕەكەكانی شارەكە بێئاو دەبن.

مانگی ڕابردوو چوار جار بۆرییەكە شكا، لەماوەی نزیكەی ساڵێكدا 26 جار ئەو بۆریيە شكاوە و بەهۆیەوە دانیشتووانی شارەكە بێئاو بوون.

بۆریى ئاوى ئیفراز سێ لە ساڵى 2004ـەوە لە زێى گەورەوە ئاو بۆ ناو شارى هەولێر دەگوازێتەوە.

هۆکارى سەرەکیى شکانى یەک لە دواى یەکى بۆرییەكە، بەپێی ڕوونكردنەوەیەكی پێشووی پارێزگاری هەولێر، بەسەرچوونى ماوەکەیەتى و ئاشكرایكرد، بودجەى پێویست بۆ گۆڕینی تەرخانكراوە كە زیاترە لە (20) ملیار دینارى عێراقییە و بەمنزیکانە دەستدەکرێت بە گۆڕینى بۆرییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات و دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت…
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share