سێ تۆمه‌تبار دەستگیركران و ئاسایش دەڵێت، شه‌ش پارچه شوێنه‌واری مێژووییان لە ڕێگەی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕەوانەی ئێران دەكرد.
ئاسایشی شاره‌زوور ڕایگەیاند، “له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی بازرگانیكردن به شوێنه‌واره مێژووییه‌كانه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونی ورد له ڕێگه‌ی به‌شی زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه، توانرا سێ تۆمه‌تبار دەستگیربكرێن”.
بەپێی ڕاگەیەندراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور، ئەو تۆمەتبارانە به ناوه‌كانی (أ. ع. م) و (ڕ. ص. ط) و (ك. ف. ق) له (بازگه‌ی زه‌مه‌قی) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ده‌ستگیراون و دەڵێت، “دووان له تۆمهتبارەكان دانیشتووی شاری سلێمانی-ـن و تۆمه‌تباری سێیه‌میش دانیشتووی شاری هه‌ولێره”.
وەك ئاسایشی شارەزوور ئاشكرایكردووە، “دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووە تۆمه‌تباره‌كان شه‌ش پارچه شوێنه‌واری مێژووییان له جۆری په‌یكه‌ر له ناو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان ئاڵتیما) ژماره (هه‌ولێر) حه‌شارداوه و به‌نیازبوون له ڕێگای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه ڕه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بكه‌ن”.