مامۆستا یەكگرتووەكە ڕوونكردنەوە دەدات.. “بەبێ زانیاری و بەهەڵە لەوێبووم”

عوسمان ئەحمەد ڕەسوڵ ئەو مامۆستایەیە كە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێرە و لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، “بەهەڵە لەوێبووم و بمانزانیایە بەشداریی ئەو ئاهەنگە و وێنەگرتنەكەشم نەكرد.”

لە ڕوونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە دەڵێت، ” ماوەی حەوت ساڵە لە چاكسازیی گەوران وەكو هەر مامۆستایەكی دیكە وانە بە سزادراوان دەڵێمەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك نەریتی ساڵانە ئەمساڵیش بەئامادەبوونی خوێندكاران و مامۆستایان و میوانەكان ‏ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندكاران لە خوێندنگەی چاكسازیی گەوران سازدرابوو.

ئەو مامۆستایە ڕاشیگەیاندووە، “من ئەگەر بمانزانیایە ئەو كەسە لەوێیە هەرگیز بەشداریی ئەو ئاهەنگەم نەدەكرد و ئێستاش ‏كە بەبێ زانیاری و بەهەڵە لەوێبووم و وێنەم گیراوە، داوای لێبوردن لە گیانی پاك و ‏خوێنی بە ناحەق ڕژاوی دكتۆر وشیار و خێزان و مناڵەكانی و كەسوكار و بنەماڵە ‏بەڕێزەكەیان و خوشكانم لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان-یش دەكەن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندكارانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێر ڕێكخرا، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە كە یەكێكك لەو سزادراوانەی لە ئاهەنگەكەی بۆ ڕێكخرا بوو دكتۆر هۆشیاری تیرۆر كرد، ‏بڕیاری لەسێدارەدانی هەیە.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری بایرن پێش یاریی ئینتراخت

بابەتی دواتر

وێنە و زانیاری.. بەنزینی بازرگانیی یەكێك لە وێستگەكانی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك لە زێی گەورەدا خنكا

منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان لە زێی گەورەدا خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێك بەناوی (یوسف…
Total
0
Share