كوشتن بە چەك سەرەكیترین هۆكاری مردنی منداڵانی ئەمریكییە

ڕاپۆرتێكی ئەمریكی دەڵێت، زۆرینەی ڕووداوەكانی مردنی منداڵ لە ئەمریكا بەهۆی چەكەوەن.

ماڵپەڕی (یو بی ئای)ی ئەمریكی ڕاپۆرتێكی لەبارەی ڕووداوەكانی تەقەكردن و پەیوەندییان بە مردنی منداڵان لەو وڵاتە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، تەنها لەم ساڵەدا 300 ڕووداوی تەقەكردن لە ئەمریكا تۆماركراون و بوونەتە هۆكاری سەرەكیی مردنی منداڵان لە ئەمریكا.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، تەنها لە سێ ڕووداوی تەقەكردندا كە بریتین لە تەقەكردن لە ناو خوێندنگەیەكی تەكساس، تەقەكردنەكەی ڕۆژی چواری ئەم مانگەی نزیك شیكاگۆ و دەستڕێژی گوللـە لە سوپەرماركێتی بوفالو لە نیویۆرك، دەیان منداڵ كوژراون كە 19یان لە خوێندنگەكەی تەكساس كوژراون.

ڕاپۆرتەكە دەڵێت، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا دروستكردنی چەكی سووك لە ناوخۆی ئەمریكادا بە ڕێژەی 187% زیادیكردووە و هاوردەكردنی چەك لە دەرەوە بە ڕێژەی 350% بەرزبووەتەوە، سەرئەنجام دیاردەی بەدەستخستن و هەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا زیاتر تەشەنەیسەندووە و ڕووداوەكانی تەقەكردن و قوربانییەكانیان زۆرتربوون.

بابەتی پێشتر

یەكەمینی لەوجۆرەیە.. وڵاتێك هەنگاو بۆ بەتەواوی قەدەغەكردنی جگەرە دەنێت

بابەتی دواتر

ھێزەکانی حەفتا: سەكۆی مووشەكبارانكردنی "كۆرمۆر"مان دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن ناوی پارتەكەی گۆڕی

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا ناوی پارتەكەی لە”كۆماری بەرەو پێش”ەوە بۆ “سەدەی هەستانەوە”گۆڕی. دوای شەش ساڵ لەدامەزراندنی پارتی…
Total
0
Share