ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغداد.
بڕیارە سەرۆك بافڵ زنجیرەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و سیاسی و حزبی عێراقدا ئەنجامبدات و تێیدا پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تاوتوێبكرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید كرد و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.