نزیكەی نیوەی خاكی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسی وشكەساڵی بووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە 44% خاکی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسی وشکەساڵی بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی سەنتەری توێژینەوەی هاوبەشی یەكێتیی ئەوروپا 44% خاکی ئەوروپا بە بەریتانیاشەوە لەژێر مەترسیی وشکبووندایە.

باسی لەوەشكردووە، ئیتاڵیا زۆرترین کاریگەری گەرمای لە ڕادەبەدەری لەسەرە و زۆرترین وشکەساڵی لە باکووری وڵاتەکە دەبینرێت.

هاوکات بەرزی پلەکانی گەرما لە فەرەنسا، ڕۆمانیا، ئیسپانیا، پورتوگال و ئیتاڵیا کاریگەری نەرێنیی لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی دروستکردووە.

سەنتەرەكە پشبینی نەرێنی لەبارەی کەشوهەوا كردووە بۆ مانگەکانی داهاتوو، ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو دۆخەی دروستبووە سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاو دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگایەکی عێراق زیاتر لە 300 هەزار کەس ژیانیان لە مەترسیدایە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، ژیانی 300 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لە مەترسیدایە بەهۆی…
Total
0
Share