هێزەكانی توركیا مووشەكباران كران

بنكەی سەربازیی توركیا لە باشیك مووشەكباران كرا و گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە ڕاگەیاند.

بەپێی میدیای نزیك لە حەشدی شەعبی، 14 مووشەكی گراد ئاراستەی بنكەی سەربازیی توركیا لە باشیك كراون.

سەرایا ئەولیا ئەلدەم كە گرووپێكی چەكداری عێراقییە دەڵێت، “بە پۆلێك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دووربڕ هێرشیكردووەتە سەر بنكە سەربازییەكەی توركیا” و مووشەكبارانی كردووە.

دوای هێرشەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر زاخۆ كە بووەهۆی كوژرانی نۆ گەشتیاری عێراقی و برینداربوونی 26ی تر، ئەمە جاری سێیەمە هێرشدەكرێتەسەر هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی…
Total
0
Share