هەولێر سبەینێ گربوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرسەکانی تورکیا ئەنجامدەدات

بڕیارە سبەینێ هەینی، دژی هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامبدرێت و داوا لە لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکان و میدیاکان دەکرێت بەشداریبکەن.

لە کاردانەوەی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و تۆپبارانەکەی دوێنێی سنووری ئیدارەی زاخۆ، ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان، لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکان و میدیاکان بڵاوکراوەتەوە کە بەشداریبکەن لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەوبارەیەوە.

گردبوونەوەک لەژێر ناونیشانی “پایتەخت لەدژی داگیرکاری دەوەستێتەوە” ئەنجامدەدرێت و مەبەست لێی هاوخەمی دەربڕینە بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکەی دوێنێ و سەرکۆنەکردنی سەرجەم هێرسەکانی تورکیا.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، گردبوونەوەکە لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەوە دەستپێدەکات و لەبەردەم پارکی شانەدەری هەولێر دەبێت.

بابەتی پێشتر

وادەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەكەی زاخۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

دانیشتووانی شارێكی ئەڵمانیا هەزاران یۆرۆ بۆ كەشتیی ڕزگاركەری كۆچبەران كۆدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share