ئێران باندێكی قاچاخچێتیی دەستگیركرد.. لەشفرۆشیان دەنارد بۆ هەولێر

ئیتڵاعاتی ئێران ژنێكی دەستگیركردووە، دەڵێت، سەرۆكی بەقاچاخبردنی باندێكی گەورەی لەشفرۆشییە و لەشفرۆشیان بۆ هەولێر گواستووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم و ئاژانسەكانی دیكەی ئێران هەواڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە، ژنە دەستگیركراوەكە ناوی “زەهرا مەنسووری”یە و لەژێر ناوی خوازراوی “سارا” كاری كردووە.

بەوتەی ئیتڵاعاتی ئێران، باندەكە گەورەترینە و “تا ئێستا سەدان لەشفرۆشیان ناردووە بۆ  هەولێر”.

بەپێی هەواڵەكەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، دوو کەسی دیکە هاوکاریی زەهرا مەنسووری-یان كردووە و “ئەو کەسانە نزیکەی هەزار كچ و ژنیان لە هەولێر فرۆشتووە”.

زەهرا تۆمەتی دیكەشی دراوەتە پاڵ، لەوانە، قومارکردن، فێڵکردن، بڵاوکردنەوەی کاری لەشفرۆشی و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک دایکێک و سێ منداڵەکەی سووتان

بابەتی دواتر

سوودە بێوێنەکانی خوێ بۆ ڕووخسار.. بوێریت هەیە بەکاریبهێنیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە فەرماندەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرنشینەکان…
Total
0
Share