بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی لوتكەی سێ قۆڵی ڕوسیا، توركیا و ئێران لە تارانی پایتەخت ئەنجام بدرێت و دۆخی سوریا تاوتوێ بكەن.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەگاتە تاران و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیاش سبەینێ، بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی سێ قۆڵی لەسەر دۆخی سوریا و لەگەڵ ئیبراهی ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران كۆببنەوە.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوسیا، تورکیا و ئێران لە چێوەی پرۆسەی ئاشتیی ئەستانەدا تاوتوێی بارودۆخی سوریایان كردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ئەردۆغان بەردەوام هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان كردووە و ڕوسیا و ئێرانیش دژی ئەو هەنگاوە بوون و پێیانوابووە دەبێتە هۆی “تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە”.