بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بڕیارە لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بكرێت و خشتەی دابەشكردنەكەش هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو دەبێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە باس لە دابەشكردنی مووچە كراوە، بەڵام دەبێت بە ڕەسمی لە وەزارەتی داراییەوە بانكەكان ئاگادار بكرێنەوە و پێشتر داوا لە گەنجینەكان كراوە كە لیستی مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ ئامادە بكەن.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕە پارەیەك لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچە و خشتەی دابەشكردنەكەش هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو بە ڕیزبەندیی وەزارەت و فەرمانگەكان دەبێت، بەڵام دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت.