وەزیری پێشمەرگە: ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەمان باشكردووە

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ‌یاسای چاكسازیدا هەنگاوی گەورە و كاریگەرمان ناوە كە دەرئەنجامەكەی باشتركردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەیە و دەشڵێت، ” نزیكەی هەشت ملیار دینارمان لە ساڵێكدا گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت”.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ” لە سێ ساڵی كاركردنمان لە وەزارەتی پێشمەرگە، پاڵپشت بە ڕاسپاردەكانی كارنامەی حكومەت لە ‌یاسای چاكسازی، هەنگاوی گەورە و كاریگەرمان ناوە كە دەرئەنجامەكەی باشتركردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و گەشەسەندنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە كە توانراوە لە دابەشكردنی مووچە بە ئەلیكترۆنی بكرێت و لە ڕێگای چەكی بانكی و كردنەوەی ئەژماری بانكییەوە مووچە دابەشبكرێت و تا ئێستا 33هەزار و 382 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە شێوەی چەكی بانكی مووچە وەردەگرن.”

ڕاشیگەیاند، ڕێگریمان لە بەهەدەردان كردووە و نزیكەی هەشت ملیار دینارمان لە ساڵێك گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و نزیكەی 14 ملیار دینارمان بۆ هاوكاری و تێچووی چارەسەری بریندارانی جەنگ و گەڕاندنەوەی بەشێك لەقەرزی كەڵەكەبووی سەر وەزارەت خەرجكردووە و پلانی كاركردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئامادەكراوە كە لە ڕێگای گەورەترین كۆمپانیا كە بودجەكەی لە لایەن ئەمریكاوە تەرخانكراوە.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەكی دیكەی بواری نەوت كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

بابەتی دواتر

بایدن ئەمڕۆ شای سعودیە و شازادەی جێنشین دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share