کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە لە هەندێک ناوچە تۆز و خۆڵێکی سووک دەبێت، هەروەها ماوەی پێنج ڕۆژ شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

پێشبینییەکانی کەشناسی دەڵێن، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک بەتایبەت لە گەرمیان و کەرکوک.

پێشتر کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى کاریگەرىی درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە و هاتنى شەپۆلى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان پێشبینى دەکرێت لە ئەمڕۆ 13/7/2022 بە دواوە تاوەکو 17/7/2022 ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ بێت و خێرایى با لەسەرەخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە دەبێت بە چەند پلەیەک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share