دابەزینی بەهای یۆرۆ چ سوودێكی بۆ عێراق هەیە؟

بەهای یۆرۆی ئەوروپی و دۆلاری ئەمریكی یەكسانبوون و ئێستا یۆرۆیەك بەرامبەر بە دۆلارێكە، پسپۆڕێكی ئابوری سوودەكەی بۆ عێراق باسدەكات.

قوسەی سەفوان پسپۆڕی ئابوری دەڵێت، یەكسانبوونی بەهای یۆرۆ و دۆلار، ڕەنگدانەوەی باش و ئەرێنی لەسەر دیناری عێراقی دەبێت، چونكە وەك ئەو وتی، “بەهای دیناری عێراقی بەندە بە بەهای دۆلارەوە و بە دابەزینی بەهای یۆرۆ، بەهای دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە”.

بەپێی وتەی شارەزاكەی ئابوری، داهاتی عێراق بەندە بە دۆلارەوە و حكومەت نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت، بۆیە ئێستا عێراق دەتوانێت شمەك و كاڵای زیاتر بە یۆرۆ بەدەستبخات، جگە لەوەش دەتوانێت یۆرۆ بە دۆلار بكڕێت.

قوسەی سەفوان بە پێویستی دەزانێت حكومەت بڕێكی باش لە یەدەگی دراوی تری بیانی جگە لە دۆلار بەدەستبخات، وەك یۆرۆ و یوان، بۆ ئەوەی لە ئەگەری دابەزینی بەهای دۆلار لە داهاتوودا، یەدەگی دراوی عێراق زیانی كەمتری بەربكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی رابردوو دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی…
Total
0
Share