وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە عێراق نه‌كراوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان داكۆكی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەمیانی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئیسرائیل وتی، “هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە ئێمه نه‌كراوه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه گه‌لی عێراق داكۆكی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات ئاماژەی بەوەكردووە، “دۆزی فه‌ڵه‌ستین ته‌نها به‌شێك نییه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڵكو به‌شێكه له سیاسه‌تی ناوخۆییش، ئێمه پشتیوانی له بڕیاری گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین”.
ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێكی عەرەبیدا پەیوەندییەكانی ئاساییكردووەتەوە و بە نێوەندگیری ئەمریكا ڕێككەوتنیش لەوبارەیەوە كراوە، بەتایبەت هەریەك لە وڵاتانی قەتەر و بەحرەین هەنگاوی جدییان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ناوە.