هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “ڕەماش”ــەوە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “سایدی چەپ تاپۆ نییە لەسەر كەس”.
لە ڕوونكردنەوەكەی هاتوچۆی هەولێردا لەبارەی “ڕەماش”-ەوە دەڵێت، “هه‌ندێك نووسیویانه (ئه‌ی ڕه‌ماش بۆچیه ئه‌گه‌ر به‌كاری نه‌هێنین؟) ڕه‌ماش كه دانراوه بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ی به‌رده‌مته بۆ مه‌ودایه‌كی دوور به‌شه‌و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبێلی هاتوو له‌سایدی به‌رامبه‌رت نه‌بوو یان دوور بوو. ئێمه به‌هه‌ڵه به‌كارمانهێناوه هاوشێوه‌ی (چوارفلاش) كه‌به‌كاری دێنین به‌هه‌ڵه و واتێگه‌یشتوین ئه‌وه بۆ ڕێگاپێدانه بۆ وه‌ستان له‌ناوه‌ندی شه‌قام بۆماوه‌یه‌ك، ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه و په‌ره‌ی پێبده‌ین”.
هەروەها دەڵێت، “به‌پێی یاسا بۆ هیچ كه‌سێك نییه ڕۆڵی پۆلیس ببینێت و به‌شۆفێرانی دوای خۆی بڵێت بۆئه‌وه‌نده خێرایت؟، به‌شوفێرانی به‌رده‌می بڵێت بۆچی ئه‌وه‌نده له‌سه‌رخۆیت؟ ده‌بێت هه‌موان ئه‌و ڕاستییه بزانن و كاری پێبكه‌ن”.
لە خاڵێكی دیكەدا هاتووە، “ڕێڕه‌وی لای چه‌پ كه ڕێڕه‌وی خێرایه بۆ ڕۆیشتنی به‌رده‌وام نییه له‌سه‌ری، به‌ڵكو وه‌كو ڕێڕه‌وی تێپه‌ڕاندن ده‌بێت به‌كاربێت له‌لای هه‌موان و تاپۆنیه له‌سه‌ر هیچ كه‌س و هیچ شۆفێرێك، له‌دوای تێپه‌ڕاندنیش ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه ڕێڕه‌وه‌كانی ناوه‌ند”.