پارتی بەشداریی حكومەتەكەی چێوەی هەماهەنگی دەكات

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە گۆڕەپانەكەدان و حكومەت پێكدەهێنن، پارتیش بەشداریی ئەو حكومەتە دەكات كە چێوەی هەماهەنگی پێكیدەهێنێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە هاوكات ئەندامی شاندی دانوستاندكاری پارتییە بە ماڵپەری فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاند، “لە دوای كشانەوەی ڕەوتی سەدر ئێستا چێوەی هەماهەنگی لە گۆڕەپانەكەدان و دەیانەوێت حكومەت پێكبهێنن، پارتیش بڕیاریداوە بەشداریی حكومەت بكات لەو پڕۆژە نیشتیمانییەی كە دەیەوێت لەسەری ڕێكبكەون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “پارتی بنەماكانی هاوبەشی و تەوافق و هاوسەنگی كردووەتە مەرج بۆ بەشداریكردن لە حكومەت و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت گفتوگۆی لەسەر دەكرێـت.

شاخەوان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند، “وەكو پارتی بە فەرمی لە دانیشتنەكانمان گفتوگۆمان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كردووە و دوای جەژن بابەتی سیاسی و ھەنگاوەكانی پێكھێنانی حكومەت گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: راگرتنی هەناردەی نەوت نابێتە كێشە و بەغداد مووچە و بودجە بۆ هەرێم دەنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە دەبێت هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات و…
Total
0
Share