بە ڤیدیۆ بیبینە.. هێزەكانی پارتی سەنگەر و بارەگا بۆ سوپای توركیا دروستدەكەن

هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرگەرمی دروستكردنی بارەگا و سەنگەرن بۆ سوپای توركیا، وەك ئەوەی ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسی فورات نیوز گرتە ڤیدیۆییەكەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، لە ناوچەی گردی ناوەڕاست لە سنووری مەتینای سەر بە کانی ماسی کە ماوەیەکە سوپای تورکیا هەوڵدەدات داگیریبکات، چەکدارانی پارتی سەرقاڵی دروستکردنی بارەگا و سەنگەرن بۆ سوپای تورکیا.

ئاژانسەكە دەڵێت، پێشتر سوپای تورکیا هەوڵیدەدا هێزە نهێنییەکانی خۆی لەو ناوچانە جێگیربکات، ئێستاش پارتی بە شۆفڵ و بلدۆزەر ڕێگا دروستدەکات بۆ ئەو ناوچەیە و سەرقاڵی دروستکردنی بارەگا و سەنگەرە بۆ سەربازانی تورکیا.

فورات نیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هێزەکانی پارتی پاسەوانیی هێزە نهێنییەکانی تورکیا دەکەن بۆ ئەوەی بیانپارێزن لە چالاکییەکانی گەریلاکانی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share