گەنجێكی كورد 28 هەزار دۆلاری گەڕاندەوە بۆ گەتشیارێكی عەرەب كە لە گەلی عەلی بەگ لێی ونببوو.
پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، گەنجێکی کورد بڕی 28 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ گەشتیارێکی عەرەبی گەڕاندەوە کە لە “گەلی عەلی بەگ” لێی ونببوو.
باسی لەوەشكردووە، گەنجەكە ناوی (محەممەد ئیسماعیل)ە و دانیشتوانی قەزای خەلیفانە و دوای دزۆرینەوەی پارەكەش لە ڕێگەی پۆلیسەوە بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە.