ئەمساڵ زیاتر لە 13 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق ڕوویانداوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق ئاماری ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 13.6 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.

لە ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراقدا هاتووە، “لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 13 هەزار و 600 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون، جگە لە هەرێمی کوردستان”.

ئەو ڕووداوانە سەرجەم ئاگرکەوتنەوەکانی کەرتی تایبەت و گشتی دەگرێتەوە کە بەرگریی شارستانیی عێراق کوژاندوونییەتیەوە.

هەروەها کۆی ئەو کەلوپەلانەی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان ڕزگارکراون بە 105 ملیار دینار خەمڵێنراون، هۆکاری گارکەوتنەوەکانیش بە ڕێژەی 47% شۆرتی کارەبا بوون.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2020دا 29 هەزار ڕوودای ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون و لە ساڵی 2021یشدا 31 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. مانگی ڕابردوو 94 هاوڵاتی دەستگیركراون

بابەتی دواتر

بەوێنە.. مارێكی دەگمەنی دوو سەر دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share