ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، پرۆتۆکۆڵی پەیوەندیکردنی سوید و فینلەندا بە هاوپەیمانێتیەكەیەوە سێشەممەی داهاتوو دەبێت و وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی ئەندامیش واژوو لەسەر بڕیارەكە دەكەن.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەماوەی بەڕێوەچوونی لوتکەی ناتۆ لە مەدریدا واژووکردنی پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبونی نوێی ناتۆ، سێشەممەی داهاتوو دەبێت و وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەكەش بەشداردەبن.
دیاریكردنی وادەكە، دوای ڕێككەوتنی سوید و فینلەندایە لەگەڵ توركیا كە ڕازیبوو ئەو دوو وڵاتە بێنە نێو هاوپەیمانیی ناتۆوە.