شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان جەژنانە بە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك مەدەن

سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ ناونیشانێك جەژنانە نەدرێتە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی تێیدا هاتووە، ” بە ھیچ شێوەیەك لەژێر ھیچ ناونیشانێك (ھاوكاری و جەژنانە) و ھیچ بڕە پارەیەك نەبەخشن بە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، چونكە بەپێی گرێبەستێك ئەركیان دیاریكراوە و مافی وەرگرتنی پارەیان نییە و لە پێناو ڕێگریكردنیش لەو كارە، داوا لە ھاوڵاتییان دەكەین ھەر حاڵەتێك بەدیكرادەستبەجێ لەڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەتەوە سەرۆكایەتیمان ئاگادار بكەنەوە”.

ئەوە لەكاتێكدایە كە دوای ئەوەی یەكێك لە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی پارەیان وەرگرتووە و كۆمپانیاكەش سزدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
Total
0
Share