هەپەگە: 26 سەربازی دیكەی توركیا كوژران

هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه‌ دەڵێت، لە چالاکییەکانی گەریلادا لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک، ئاڤاشین و مەتینا 26 سەربازی توركیا كوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه‌، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گه‌ریلاكان چەند چالاكییەكیان لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک، ئاڤاشین و مەتینا ئەنجامداوە، لەو چالاكییانەدا 26 سەربازی توركیا كوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشكرایكردووە، هێزه‌كانیان لە چالاكییەكانیاندا سیستمێكی كامێرای حه‌راری و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی و سه‌نگه‌رێكی سوپای توركیایان تێكشكاندووە و دەستیانگرتووە بەسەر سیستمێكی كامێرای حه‌راریدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون،…
Total
0
Share