مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی هەریەکە لە ئێران و سعودیە دەکات.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران و سعودیە دەکات، ئەوەش دوای گفتوگۆکانی سعودیە و ئێران لە ماوەی رابردوودا کە لە عێراق بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت، “کازمی لە سەردانەکەیدا گفتوگۆی چەند بابەتێک دەکات لەوانەش پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە”.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لەدوای 2016وە کۆتاییانهاتووە، هەردوو وڵات لە ژمارەیەک دۆسیەدا کێشە و ئاڵۆزی لەنێوانیاندایە، لە ساڵی ڕابردوودا چوار جار ئەو دوو وڵاتە دانوستانیان کردووە بەمەبەستی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانیان و عێراق میوانداریی ئەو گفتوگۆیانەی کردووە.