پیاوێك خوشكەكەی كوشت دوای ئەوەی ئاشكرابوو هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو پیاودا كردووە

ژنێك كە هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو پیاودا كردبوو، دوای ئاشكرابوونی بابەتەكە لەلایەن براكەیەوە كوژرا و پۆلیسی زیقار هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای زیقار، ژنێك كە تەمەنی 48 ساڵ بووە، هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو پیاودا كردبوو، دوای ئاشكرابوونی كوژرا.

پۆلیس دەڵێت، ژنەكە خەڵكی قەزای غەڕافی سەر بە پارێزگای زیقار بووە، كاتێك براكەی بەو دوو هاوسەرگیرییەی زانیوە، بە چەقۆ خوشكەكەی كوشتووە.

پۆلیسی عێراق زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی بكوژەكەی زیقارەوە ئاشكرانەكردووە، بەڵام لە بەغداد چوار كەس دەستگیركران دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەڕەتەقەدا كەسێكیان لە گەڕەكی عامل لە بەغداد كوشتبوو.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی دەیەوێت "باری لەناکاو" بەهۆی ئاوڵەی مەیموونەوە ڕابگەیەنێت

بابەتی دواتر

دانەغاز: لە هێرشەكەی كۆرمۆردا دوو كارمەندمان بریندار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دادەبەزێت

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەرەكییان كۆنترۆڵكردنی بەهای دۆلار و دابەزاندنی نرخەكەیەتی بەرامبەر بە دینار. بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی…
Total
0
Share