بڕیاری هاوردەكردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هاوردەكردنی بەنزین لە دەروازە سنوورییەكانەوە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و ڕسوومات لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیرا و لە دەروازەی پەروێزخانەوە هاوردەكردنی بەنزین دەستیپێكرد.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی تایبەت بە هەڵگرتنی ڕسوومات لەسەر بەنزین دەستكراوە بە هاوردەكردنی بۆ هەرێمی كوردستان و هاوردەكردنی بەنزین لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەستیپێكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم و هاوردەكردنی بەنزین لە دەروازەكانەوە كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین( سوپەر، موحەسەن و نۆڕماڵ) لە هەرێمی كوردستان دەبێت و نرخەكەیان دادەبەزێت.

لە دوێنێشەوە دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە دەستیپێكردووە و 33 بەنزینخانە لە پارێزگای سلێمانی دیاریكراون كە بەنزینی نۆڕماڵ بە شۆفێران دەدەن .

بابەتی پێشتر

ئوزێل لە لوتکەی تۆپی پێوە بۆ فۆرتنایت و فیفا

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاگرەكەی هەولێرەوە كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلاكی فەرمانبەران ڕێكدەخرێنەوە

جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌چۆنییە‌تی ڕێكخستنەوەو كار و پەیكەربەندیی ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی…
Total
0
Share