بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژانە لەگەڵ ناردنی بەشە بەنزینی 800 دیناری بۆ بەنزینخانەكان دواتر بۆ ڕێگریكردن لەكاری ساختەكاریی نمونەی پشكنینیان لێ وەردەگیرێت .
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە پشكنینی بەنزینی نۆرماڵی 800 دیناری لە كۆگای عەربەت پێش باركردن و دوای باركردن و وەرگرتنی چەند نمونەیەك لە وێستگەكانی دابەشكردنی ناوشاریان كردووە و سەرجەمیان گونجاون.
باسلەوەشكراوە، “وەك بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەردەوام دەبین لە پشكنینی بەنزینی نۆرماڵی 800 دیناری لە دوای باركردن و پاش باركردن و گەیشتن بە وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزینەكە “.
دەقی نووسراوەكە: