دوو بەرپرس ئۆتۆمبێلێكی جی كڵاس بە 370 ملیۆن دینار و سەگێك بە 7500 دۆلار بۆ كوڕەكانیان دەكڕن

بەشێك لە چالاكوانانی عێراقی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن، تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی پێشووی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئۆتۆمبێلێكی بە 370 ملیۆن دینار بۆ كوڕەكەی كڕیوە و كوڕی حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر، سەگێكی بە 7500 دۆلار بە پارەی باوكی كڕیوە”.

جەعفەر ئەعرەجی چالاكوانی سیاسیی عێراق لە تویتەر نووسیویەتی، “تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی پێشووی لیژنەی دەستپاكی، ئۆتۆمبێلێكی جی كڵاسی بە 370 ملیۆن دینار بۆ عەمووری-ـی كوڕی بە بۆنەی دەرچوونییەوە كڕیوە”.

ئاشكرایكردووە، “زەوبەعی كۆمەڵگەیەكی كاتبەسەربردن بۆ خێزانەكەی لە ئەبوغرێب دروستدەكات كە ڕووبەرەكەی 200 دۆنمە، ڤێلا و مەلەوانگە و تەویلەی ئەسپ و باخچەی ئاژەڵان، لەگەڵ یاریگای تۆپی پێ و دەریاچەی ماسی و هۆڵی كۆنگرە و گۆڕەپانی ڕمبازی لەخۆدەگرێت”.

هاوكات ڕەنا سومەیدەعی چالاكوانی عێراقی، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا پەیامێكی بۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناردووە و دەڵێت، “جەعفەری كوڕی حەسەن عەزاریی سەرۆكی فراكسیۆنەكەت، سەگێكی پیتبۆڵی بە 7500 دۆلار كڕیوە و لە توركیاوە بە ڕێگای فڕۆكەخانەی نەجەف و بە ڤی ئای پی و بەبێ پشكنین هێناویەتی بۆ عێراق”.

بابەتی پێشتر

ئاماری نوێ لە هەپەگەوە.. 17 سەربازی دیكەی توركیا كوژران

بابەتی دواتر

پاریس شۆخە پاڵەوانەکەی بەرشلۆنەی کڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share