چێشتخانەی “خاڵە شوان” لە سیتەک داخرا

 

لیژنەکانی قائیمقامیەتی چوارتا چێشتخانەی “خاڵە شوان”یان لە سیتەک داخست، هۆکارەکەی پابەندنەبوون بووە بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای چوارتا ڕایگەیاند، لیژنەکانیان  پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوونەتە ئەو چێشتخانەیە، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە چێشتخانەکەیان  داخستووە.

قائیمقامی قەزای چوارتا وتی، بڕێکی زۆر مریشک و گۆشتی نەشیاو و خراپبوو هەبووە لە چێشتخانەکەدا بۆیە بڕیاری داخستنی دراوە.

لەبارەی ماوەی داخستنەکەشەوە شاهۆ عوسمان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشوو بووە، بەڵام سبەینێ بڕیار لەبارەی ماوەی داخستنەکەیەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا…
Total
0
Share