نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: لە لوتکەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوەداین

نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایگەیاند، ژماریەکی زۆر منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و زۆرینەیان لە بەشی فریاکەوتنی خێران وتیشی، “ئێستا لە لوتکەی پەتاکەداین”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی لە بەرزبوونەوەدایە، چاوەڕوانکراویشە زیاتر بەرزببێتەوە، ئێستا ژمارەی تووشبووان  زۆر زۆرن و تەنها ئەوانەی داخڵکراون نزیکەی 140 منداڵی تووشبوون.

بەپێی وتەی دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، لەو ژمارەیە 122 منداڵیان لە بەشی فریاکەوتنی خێران کە 95یان تووشبووی ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەن کە ئێستا بڵاوە، دەکرێت نەخۆشییەکە ڤایرۆسی بێت، بەشێکیشیان بەکتریا و هەندێکیشیان پاراسایت و هەندێکیان ئەوانەن هەستیارییان بە هەندێک جۆری خواردن هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو حاڵەتانە پێشتر چاوەڕوانکراوبووە و لەدوای کۆرۆناوە یەکەمجارە داخڵبوون لە نەخۆشخانە بەو ڕێژە زۆرە تۆماربکرێت، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووشدا یەکەمجارە ئەو ژمارە زۆرە بە نەخۆشییەکە تۆماربکرێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان باسی لەوەکرد، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەڵام “ئەگەری هەیە ئێستا لە لوتکەدابین”، باسی لەوەکرد، لەم وەرزی گەرمایەدا چاوەڕێدەکرێت چەند شەپۆلێکی دیکەی نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان وتی، “هەمیشە مەترسیی کۆلێرامان هەیە بۆیە زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵ دەکرێن نمونەیان لێوەردەگرین بۆ پشکنینی کۆلێرا، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە تۆمارنەکراوە.

جەختیکردەوە، “لەگەڵ زۆری حاڵەتەکان بەڵام تا ئێستا لە چاوەڕوانییەکانی ئێمە تێنەپەڕیوە”.

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری منداڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تووشی پەتای سکچوون و ڕشانەوە بوون.

بابەتی پێشتر

لە نرخی بەنزیندا<br> عێراق لە ڕیزبەندیی 12 و هەرێم لە 36هەمیندایە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن ناوی مردووان لە تۆماری دەنگدەران لادەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share