ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتکردووە بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرانبوونی پێداویستی و کاڵا لە بازاڕەکاندا.
لە بانگهێشتنامەیەکدا کە سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە هاتووە، ئەمڕۆ دوو شەممە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى رۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به ئاماده‌بوونی وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدراڵی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره (78)ى ساڵی 2012، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (97،89،88،87) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.