جۆرج كاڤیرۆ: بایدن دەیەوێت سعودیە لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتببێتەوە

شیكەرەوەیەكی سیاسیی ئەمریكی دەڵێت، بایدن و ئیدارەكەی دەیانەوێت سعودیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییبكاتەوە.

جۆرج كاڤیرۆ شیكەرەوەی سیاسی لە پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆكی جێبەجێكاری پەیمانگەی وڵاتانی كەنداو بۆ شیكاری، هەوڵی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان سعودیە و ئیسرائیل ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ئەمریكا دەیەوێت سعودیە هاوشێوەی ئیمارات و بەحرەین هەنگاوبنێت”.

ئەو شیكەرەوە سیاسییە بە دووری دەزانێت سعودیە بەمنزیكانە ئەو هەنگاوە بنێت و دەڵێت، ئاشتەوایی لەگەڵ ئیسرائیل و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە، بۆ سعودیە مەترسیدارە.

بەپێی وتەی سەرۆكی جێبەجێكاری پەیمانگەی وڵاتانی كەنداو بۆ شیكاری، ئەمریكا هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئیسرائیل و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییەوە لەوانە سعودیە، هەژموون و پاوانخوازیی ئێران لە ناوچەكەدا ڕابگرێت و تاران لاوازبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
Total
0
Share