بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم.
لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون دۆخی گشتیی سیاسیی وڵات و یەكخستنی هێز و تواناكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێكران.
جەختكرایەوە لە چڕكردنەوەی ھەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی بنەما دەستوورییەكان.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لەخواستی یەكێتی كردەوە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنی نیشتمانی بۆ پێكھێنانی حكومەتی خزمەتگوزار و ڕاشیگەیاند “پەنابردن بۆ شەراكەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی لە عێراقدا پێویستییەكی ئەم ھەلومەرجەیە و دۆخی وڵاتیش بەرەوە سەقامگیریی سیاسی، ئابوری و ئەمنی دەبات كە ئەمە خواستێكی جەماوەریی ھەمەلایەنەیە“.