لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە و دەڵێت، “تائێستا بەشێكی زۆریان نەچوونەتەوە دەوام و لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكاندا گرفت دروستبووە”.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای خۆپیشاندانی كارمەندە خۆبەخشەكان لە سلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەرێوەچوو بڕیاردرا لە وەزارەتەوە نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرزكرایەوە سەبارەت بە دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین.

ئاشكرایكرد، لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی هەرێم دەكرێت و بەشێكی زۆری كارمەندە خۆبەخشەكان تائێستا نەچوونەتەوە دەوام و گرفت لەزۆرینەی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكان دروستبووە و كارمەندانی دیكە ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن و ئەركیان زۆر قورسبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی: 75 تیمی گەڕۆک لەو شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا ئەنجامدەدرێت جێگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد. سەرکەوت کاڕەش ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share